" کۆرۆنا لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و ڤاکسین بڵاوبوونەوەی ناوەستێنێت"

جیهان 17/09/2020

Alternate Text

ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و ڤاکسین بڵاوبوونەوەی ناوەستێنێت.

ئەنتۆنیۆ گۆتیریچ، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو قەیرانانەی دیکە ناچێت کە لە ژیانماندا بینیومانن، ئەم پەتایە هەڕەشەی یەکەمە لە ئاسایشی جیهانی.

روونیشیکردووەتەوە، کۆمەڵێک کەسانی زۆر پشگیری بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەکەن، بەڵام لە راستیدا ئەمە بەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ناگرێت.

داوایشیکردووە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەکانیان فراوان بکەن تا بە ئاسانترین شێوە دەرمان و چارەسەرییەکان بگەیەندرێتە توشبوانی ڤایرۆسەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە ژمارەی توشبوان بە کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە ٢٩ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار حاڵەت و لەو رێژەیە ٩٤١ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا