بەهۆی لێدوانێکییەوە تویتەر هەژماری زانایەکی بواری زیندەوەرزانی چینی سڕییەوە.
پێگەی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، هەژماری زانای بواری زیندەوەرزانی چینی (لی مینگ یان)، لە تۆڕەکەیان سڕیوەتەوە، بەهۆی لێدوانێکی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
ئەو زانایەی بواری زیندەوەرزانی وتبووی "ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەک لە ووهانی چین دروستکراوە".
پێگەکە ئاشکرای کردووە، بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانیانەوە هەژمارەکەیان سڕیوەتەوە.