وەفدێکی یانەی ریاڵ مەدرید سەردانی عێراق دەکات

وەرزش 17/09/2020

Alternate Text

بڕیارە وەفدێکی یانەی ریاڵ مەدرید، لەدوای نەمانی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەردانی عێراق بکات.

وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، خوان خۆسییە ئیسکۆبار، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق، سەردانی عەدنان دەرجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقی کردووە.

روونیشیکردووەتەوە، باڵیۆزی ئیسپانیا جەختی لە هاوکاریکردنی عێراق کردووەتەوە لە رووی وەرزشییەوە.

ئاشکراشی کردووە، تیمێکی یانەی ریاڵ مەدرید بە نیازی سەردانیکردنی عێراقیان هەیە لەدوای نەمانی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا