یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بایکۆتکردنی دەوامی ساڵی نوێی خوێندن لەبەرنامەیاندا نییە.
ئهحمهد كهركوكی لێپرسراوی راگهیاندنی سكرتاریهتی یهكێتی مامۆستایانی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەک مامۆستایان نیگەرانین لە دواکەوتنی موچەی مامۆستایان، ئەمڕۆ ٣٦ رۆژە موچە دابەشنەکراوە.
روونیشیکردووەتەوە، بیرمان لە بایکۆتکردنی دەوام نەکردووەتەوە، مادەم رێگەی گفتوگۆ لەبەردەمماندا بێت.
هاوکات ئاشکراشی کرد، ئێمە پرۆژەیەکمان پێشکەش بە وەزارەت کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن کردووە، لەگەڵ خوێندنی ئەلیکترۆنی نین چونکە ئێمە لەگەڵ پەروەردە و فێرکردنین و لە خوێندنی ئۆنلاین هەردوو ئامانجەکە بەدی نایەن.