تەندروستیی هەڵەبجە: 500ملیۆن دینارەکەی حکومەتمان بەدەست گەیشت

کوردستان 17/09/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت "٥٠٠ ملیۆن دینارەکەمان بەدەست گەیشت".

له‌ماوه‌ی رابردوودا بە بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ٥٠٠ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا.

لە بەیاننامەیەکیشدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەڵەبجە ئەمڕۆ رایگەیاندووە، "ئەو بڕی ٥٠٠ملیۆن دینارەی كە‌ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان تە‌رخانكرابوو بۆ سوود لێوە‌رگرتن لە‌ چوارچێوە‌ی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەیشتووەتە‌ دە‌ستمان و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی هاووڵاتییان خەرج دەکرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو برە پارەیە کە تەرخانکرابوو بۆ هاوکاریی فریاگوزاریی خێرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ سەنتەری گواستنەوەی خوێن بۆ هەڵەبجە دابینکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا