بێگەرد تاڵەبانی: هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ

کوردستان 17/09/2020

Alternate Text

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ راوێژكاری كشتوكاڵی بۆ كونسوڵخانەی گشتی هۆڵەندا لە كوردستان و باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغداد و شاندێكی یاوەری کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ هانس سمۆلدرس، راوێژكاری كشتوكاڵی بۆ كونسوڵخانەی گشتی هۆڵەندا لە كوردستان و باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغداد و شاندێكی یاوەری کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، "هۆڵەندا هاوكارێكی گرنگمانە لەبەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ".

هاوکات لە كۆبوونەوەكە باس لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا كرا بۆ بەرەوو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری، لەم چوار چێوەیە بۆ ئاسانكاری چەند هەنگاوێك گفتوگۆی لەسەر كرا".

جەختكرایەوە، "لەسەر هەماهەنگی بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك بەشێوەی سیستەمی (PPP) هاوبەشی نێوان كەرتی گشتی و تایبەت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا