ڕۆڵی برنجی پڵاو لە کۆنتڕۆڵ کردنی شەکرە و دابەزاندنی کێش:
- ژمارەیەکی بەرچاو له هاوڵاتیان بە تایبەت ئەوانەی نەخۆشی شەکرە و کێشەی قەڵەوی و زۆری کێش و کۆمەڵێک نەخۆشی درێژخایەنی تریان هەیە : ئەو پرسیارەیان کردووە کە ئایا لێنانی برنج بە پڵاو دەبێتە هۆی نەمانی نیشاستەکەی؟ و ئەگەر بە پڵاو لێ بنرێت ئەوا کێشەی نیە بۆ ئەو کەسانە .
- لە ڕووی زانستیەوە لێنانی برنج نابێتە هۆی نەمانی نیشاستەکەی ، بەڵام بڕێکی دیارکراو لە نیشاستەکەی واتە کاربۆهێدراتەکەی ناو برنجەکە لەگەڵ بەشێک لە ڤیتامین و پڕۆتینەکەی دەڕوات نەوەک هەمووی و بەشێکی زۆری دەمێنتەوە دوای فڕێدانی ئاوی یەکەم ، ڕوونتر بڵێن بڕێکی کەمتر لە وزەی تێدایە و لە شیوازەکانی تر باشترە بە مەرجێک زیاتر لە یەک بۆ دوو کەوچک زەیت یان ڕۆنی نەقرچێنرێت بە سەریا و نانەکەی دەوری نەخرێت .
- وەک زانراوە برنجی بۆر یان قاوەیی و دەنک درێژ باشترە لە برنجی سپی و دەنک خڕ.
- ئەوەی گرنگە هەموو هاوڵاتیان بیزانن کە خواردنی قاپێکی بچووک نزیکەی دوانزە کەوچکی چێشت برنجی پڵاو لەگەڵ شلەی سادە و زەڵاتە و سەوزە کاریگەری زۆری نیە لەسەر بەرز بوونەی شەکری ناو خوێن و زیاد بوونی کێش ، ئەوەی کە خراپە ئەوەیە بڕێکی زۆری لێ بخورێت لەگەڵ بڕێکی زۆر لەگەڵ گۆشت یان مریشک یان هەر پەلەورێکی تر.
- واتە کاتێک دەوترێت بە پڵاو بخورێت پێویستە زیادە ڕەووی نەکرێت لە زۆر خواردنی چونکە بەشێکی زۆر لە نیشاستەکەی تیادەمێنێت .
د. کامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئەندامی پڕۆڤیشناڵ کولێژی ئەمریکا بۆ زانستی خۆراک
ئەندامی تۆمارکراوی کۆمەڵەی پسپۆڕی خۆراک لە ئەمریکا