چی لەسەر کاتژمێرە سیحرێکەی ئەپڵ دەزانی؟

تەکنەلۆژیا 17/09/2020

Alternate Text

پێشەکی ئەپڵ یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە لە بابەتی مارکێتینا بە (Product Oriented) ناسراوە، واتە زۆربەی جار ناپرسێت (خەڵک چی پێویستە؟) بەڵکو دەپرسێت (ئێمە چیمان پێ دەکرێت؟) ئەم ستایلەش بۆ ھەموو کەس دەست نادات جگە لە زەبەلاحەکانی وەک ئەپڵ و مایکرۆسۆفت و سامسۆنگ و ھتد. ھەر لەبەرئەوە ھەمیشە بە پرۆدەکتێکەوە خۆیان دەکەن بەناو بازاڕەکەدا کە شتێکی تیایە لەپشتی چاوەڕوانی زۆرینەی خەڵکەوە، وەک سەعاتەکەی ئەمڕۆیان کە مۆنیتەری رێژەی ئۆکسجین ئەکات لە لەشدا بەھۆی چەند سێنسەرێکەوە، بێگومان لەم حاڵەتەشدا ھەم نرخی گرانتر دەبێت و ھەم دەبێت زیاتر لەسەریشی بڕوات.

کاتژمێر بە پێچەوانەی پڕۆدەکتەکانی ترەوە ھێشتا مەجالی گەشەپێدانی زۆر زیاتری تێدایە لە تەلەفۆن و تابلێتەکان،  دەکرێت شتی زۆر زیاتری بۆ ئیزافە بکرێت بەتایبەت کە رۆژ لە دوای رۆژ مەسەلەی فتنس وەرزش و چاودێری تەندروستی ئیھتیمامی زیاتر پەیدا دەکەن لای خەڵک و ھەموو ئەم شتانەش ئاسانتر لەرێگەی کاتژمێرەوە مۆنیتەر دەکرێن وەک لە تەلەفۆن و تابلێت،  چونکە تۆ ٢٤کاتژمێر تەلەفۆن و تابلێتەکەت بەدەستەوە نیە یان لەکاردا نیە، بەڵام کاتژمێرەکە بە پێچەوانەوە، راستە زۆربەی ئەو شتانە کاتژمێرەکە دەیکات تابلێت و فۆنەکەش دەیکەن، قسەمان لەسەر مەسەلەی موریحی و عەمەلی بون کۆنڤینیەنس-ە، نابێت بیریشمان نەچێت کاتژمێر بەشێکیشە لە مەسەلەی جوانکاری و ئەتەکێت و خۆ ڕازاندنەوە لەکاتێکدا ئەم شتە زۆر بۆ تابلێت و تەلەفۆن بەو شێوەیە نیە.

 ئەمڕۆ ئەپڵ بێجگە لە خزمەت و ھەندێک بەندڵ، تەنھا دو بەرھەمی نمایشکرد کە کاتژمێر و ئایپادی نوێ بوون، ھەربۆیە ئاساییە کە باڵانسی تەرکیزەکە زیاتر بەلای یەکێکیاندا رۆشتبێت.

فرۆشتنی کاتژمێری ئایفۆن کەمی نەکردوە، تەنھا لە کوارتەری یەکەمی ئەمساڵ نزیکەی ٨ ملیۆن کاتژمێری فرۆشتووە کە زۆر زیاترە لە فرۆشی ھەمان کوارتەر لە ٢٠١٩ لە کاتێکدا کۆرۆناش زۆربەی شتەکانی تێکداوە، راستە رەنگە زۆر کاتژمێری سمارتی تر لە بازاڕدا ھەبن، بەس نابێت بیرمان بچێتەوە ئەپڵ کێ-یە و چی کواڵتیەکە، ھەرچەند ئۆپشنی دووھەمیشی ھەیە بەوەیی کە سەعاتێکی تری دروستکردوە بە ٢٧٩دۆلار کە نزیکەی ١٢٠دۆلارھەرزانترە.

رەنگە لە ئایندەدا ھەمو شت لەرێگەی کاتژمێرەکەوە بێت زۆر رێی تێ ئەچێت، بەڵام کام ئایندە؟ ئەگەر باسی زۆر دور بکەین و خەیاڵی علمیانە بکەین ئەوە رەنگە کاتژمێرەکە ھەر نەمێنێت و ھەمو شت ببێت بە ڤێرچوەڵ بەڵام لەم ئایندە نزیکانەدا کەس دڵنیانییە شتەکان چۆن ئەبن، ئەوەی زۆر لێی دڵنیاین ئەوەیە کە تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد و شێوازی ژیان ئێجگار خێرا بەرەو پێشەوە دەڕۆن، ئیتر پێ بەپێی ئەوانیش حلول و خزمەت و بەرھەمی تازە دێتە ئاراوە.

 

نوسینی: ئاراس عومەر، مامۆستای زانکۆ، لە پەرەی فەرمی مامۆستا محەمەد عەبدوڵاوە وەرگیراوە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا