سودەکانی سماق

تەندروستی 18/09/2020

Alternate Text

گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی سماق چیە؟

ترشی سماق بەدەر وەک بەهاراتێک بەکار دێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیندستان و تام و چێژێکی تایبەت دەدات بە زۆرخواردن، لە کوردستان بە تایبەت لەگەڵ ترۆزی و کالیار دەخورێت و دەکرێتە ناو زەڵاتە و دۆ و چەندین خواردنی ترەوە، بەڵام کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن؛

1- دژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێزە و هەوکردن کەم دەکاتەوە : -- پارێزگاری لە ( DNA ) خانەکان دەکات بە تایبەت خانەکانی جگەر و کۆڵۆن، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.

2- کۆلاجینی ناو لەش‌زیاد دەکات و یارمەتی پاراستنی تەندروستی پێست و جومگە و ئێسک دەدات.

3- پاراستنی تەندروستی دڵ و بۆریەکانی خوێن دەدات لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەگەری جەڵتە و بەرزکردنەوەی کۆلستڕۆڵی باش و دابەزاندنی کۆلستڕۆڵی خراپ.

4- یارمەتی دانی خۆپاراستن لە کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە وەک گیرانی لووت و پەتا و هەڵامەت و ئەنفلەوانزا و هەوکردنی سیەکان.

5- یارمەتی پڕۆسەی هەرس کردنی خۆراک و کەمکردنەوەی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس و گەددە.

6- کۆمەڵێک سوودی تری هەیە کە لە توێژینەوە زانستیەکان دەرکەوتووە لە سەر ئاژەڵ بەڵام جارێ لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە تا بزانرێت هەمان کەڵکی هەیه بۆ مرۆڤ وەک یارمەتی دانی توانەوەی بەردی گورچیلە، هەوکردنی گوێ و کۆنتڕۆڵ کردنی شەکرە و دابەزاندنی کێش و سەوەفان و نەخۆشیەکانی تری جومگەکان.

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا