جارێکی دیکە ناوچە سنوریەکانی هەرێم لەلایەن تورکیاوە بۆردومانکرا و
چەند رەز و باخێکی هاوڵاتیانیش زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.
بەپێی زانیاریەکان بەهۆی بۆردومانەكەوە ئاگر لە چەند ناوچەیەک كەوتووەتەوە
و فڕۆکەکانیش بە ئاسمانی ناوچەکدا تا درەنگانێکی شەو سوڕاونەتەوە.
بۆردومانەکە لە گوندی کێستەی ناحیەی کانی ماسێ بووە و زیان بە رەز و
باخی هاوڵاتیانی ناوچەكە گەیشتووە.
پێشتر باس لەوە دەکرا کە توركیا هێرشەكانی لەهەرێمی كوردستان راگرتووە
بەڵام تائێستا بەبیانوی بونی گەریلاکانی پەکەکە بۆردومانی ناوچە سنوریەکانی هەرێم بەڵام تورکیاوە بەردەوامی هەیە.