وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت تا ئێستا زیاتر لە ٣١١هەزار و
٦٩٠ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری
رابردوودا سێ هەزار و ٧٠٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
روونیشیکردووەتەوە، سێ هەزار و ٧٣٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، ٥٠کەسیش
بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣١١هەزار و ٦٩٠ کەس لە
عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و ٤٠٨کەس گیانیان
لەدەستداوە.