سەبارەت بە ڤیدیۆیی سوتانی سنه‌وبه‌ره‌كانی تاسڵوجە رونکردنەوە دەدرێت

کوردستان 18/09/2020

Alternate Text

سەبارەت بە ئەو ڤیدیۆیەیی کەوا دەردەکەوێت سنەوبەرەکانی راپەڕین سوتێنرابێت بۆ مەبەستی کردنی شوێنی ئەو غاباتانە و بەکارهێنانی بۆ کاری بازرگانی، بەڕێوەبەری شارەوانی ڕاپەڕین ڕونکردنەوە دەدات.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیدیۆیی کەوا دەردەکەوێت سنەوبەرەکانی راپەڕین سوتێنرابێت بۆ مەبەستی کردنی شوێنی ئەو غاباتانە و باکارهێنانی بۆ کاری بازرگانی، هاوکار عەسکەری بەڕێوەبەری شارەوانی ڕاپەڕین بە (BMC) راگەیاند، "ئێمەش ئەو ڤیدیۆمان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بینیووە بە راستی جێگەی داخە کە شتی وا بڵاودەکرێتەوە بەراستی تەنها یەک داریش نەسوتاوە و هیچ ئاگرێکیش بوونی نیە".

ئەوەشی خستەڕوو، "بەداخەوە دەستێک هەیە بۆ ناشرینکردنی شوێنەکە بەبێ هیچ بەڵگەیەک زانیاری ناراست و چەواشەکارانە بڵاودەکەنەوە لە کاتێکدا ئێمە بەردەوام لە ئامادەباشیداین بۆ هەر روداوێکی نەخوازراو  کە ڕوبدات".

سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی باس دەکرێت کە شوێنی ئەو غاباتانە  بۆ مەبەستی پرۆژەی بازرگانی بەکاردێت جەختیکردەوە، "دڵنیابن لەوە ئەوە تەنها قسەی سۆشیاڵ میدیایە و هیچی تر، تەنانەت تا ئێستا یەک کۆمپانیا و جیهەتێک هیچ داواکاریەکی وای پێشکەش نەکردووە بۆ بچوکترین پرۆژەش لەو ناوچەیە چونکە هەموو کەسێک دەزانێ ئەو شوێنە نزیکە لە فرۆکەخانەی سلێمانی و بۆ هیچ پرۆژەیەک نابێت".

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەکە لە دوای سوتانی دارەکانی شاخی کۆیژەی سلێمانی لەزاری چەند ئەندام پەرلەمانێکی چەند لایەنێک و هەندێک لە چالاکوانان، دەنگۆیەک هەبوو کە هەندێک کۆمپانیا بەنیازی ئەوەن شوێنەکە لە حکومەت وەربگرن، بۆ مەبەستی ئەنجامدانی شوێنی پرۆژەی نیشتەجێبوون بەکاریبهێنن، لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆش هەمان ئاراستەی بیرکردنەوە لەسەر ڕوداوەکە لە میدیاکان زەق بوویەوە کە وا گومان دەکرێت بۆ هەمان مەبەست بێت، بەڵام بەڕێوەبەری شارەوانی ڕاپەڕین سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و ووتی، "بەهیچ شێوەیەک شتی وا بوونی نیە". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا