خواردنەوە گازییەکان چی زیانێکی لەسەر لەش هەیە؟

تەندروستی 18/09/2020

Alternate Text

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە بێ ئاگا لەوەی چ زیانێک بە لەش دەگەیەنێت.

زیانەکانی خواردنەوە گازیەکان بریتین لە:

١- کەمکردنەوەی چڕی ئێسک

خواردنەوە گازییەکان بڕێکی زۆر لە ترشی فسفۆڕییان تێدایە، کە دەبێتە هۆی رێگریکردن لە هەڵمژینی کالسیۆم.

٢- زیادکردنی کێشی لەش

شارەزایانی بواری تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنەوە گازییەکان یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی ئەو قەڵەوییە زۆرەی لە ئێستادا بەرۆکی جیهانی گرتۆتەوە.

٣- زیانگەیاندن بە جگەر

خواردنەوە گازییەکان بڕێکی زۆر لە شەکری (فرەکتۆز)یان تێدایە، بوونی ئەم شەکرەش بە رێژەیەکی زۆر زیان بە جگەر دەگەیەنێت.

٤- شییبوونەوەی ددان

خواردنەوەی هەر قومێک لە سۆدە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک زیان بە ددانەکانت دەگەیەنێت لە رێگەی کارلێکی کیمیاویی، بۆیە هەتا کاتی خواردنەوەکە زیاتر بێت، زیانی زیاتر بەر ددانت دەکەوێت.

٥- نەخۆشی گورچیلە

ئەو کەسانەی سۆدە دەخۆنەوە بە رێژەی %٣٠ ئاستی چالاکی گورچیلەیان دابەزیووە بەراورد بەو کەسانەی سۆدە ناخۆنەوە.

٦- تووشبوون بە جەڵتەی دڵ

ئەو کەسانەی رۆژانە خواردنەوە گازییەکان بەکاردێنن، چانسی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ %٢٠ زیاترە.

۷- دروستکردنی چەوری دڵ

دەبێتە هۆکاری دروستکردنی چەوری لە بەشی ناوەوەی جەستە، بەمەش چەوری لە دەوروبەری ئەندامەکان کۆدەبێتەوە و ئەگەری نەخۆشی دڵ زیاتر دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا