وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەماوەی ٢٨ رۆژی رابردوودا ١٥هەزار و ٤٠٧ حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ی ئەیلول ئاماری بەراوردکاری ماوەی هەفتەیەکی کۆرۆنای لە هەرێم بڵاوکردەوە و لە بەشێکیدا هاتووە لە ماوەی ٢٨ رۆژدا ١٥هەزار و ٤٠٧ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئاشکراشی کردووە، رێژەی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسەکە ١٩،١٪ بووە.