وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریداوە لەمەودوا فرۆشتنی دراو بە شێوەی ئاشکرا بێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ی ئەیلول، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت.
ئاشکراشی کردووە، وەزارت گرووپێکی ئەلیکترۆنی کارا کردووە، سەرجەم بانکە ئەهلیەکان و کۆمپانیاکان و نوسینگەکان کە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەشداربن لەو پرۆسەی کڕینی ئاشکرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار.
باسی لەوەشکردووە، ئەمە لە پێناو نەهێشتنی قۆرخکاری و هەلی وەک یەک بۆ هەمووان و زیادکردنی داهاتی گشتییە.