له‌بازگه‌ی عه‌ربه‌ت، ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر
بڕێكی زۆر شه‌ربه‌ت و شیرینیدا ده‌گرێت و ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی
ده‌كات بۆ پشكنین، سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش داوایه‌ك ئاراسته‌ی دایكان و باوكان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه
هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌بازگه‌ی عه‌ربه‌ت – سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌ت و شیرینی و بنێشت-دا ده‌گرێت و
ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌كات بۆ پشكنین.
وتیشی، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه
پشكنینی فیزیایی بۆ كرا، ده‌ركه‌وت كه (٩٠) كیس خواردنه‌وه‌ی ئیسته‌ك (١٠) كارتۆن
نه‌سته‌له‌ی نادۆ (١٥) كارتۆن بنێشتی سكات به‌روار به‌پێی ساڵ و رۆژی ئێرانه و به‌پێی
ستانداری عێراقی و جیهانی نییه و له وڵاتی ئێرانیشه‌وه هاورده‌كراوه.
رونیكرده‌وه، به‌پێی رێنماییه‌كانی بازرگانی عێراق،
پێویسته ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌بازاڕه‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت،
ته‌واوی زانیارییه‌كانی له‌سه‌ر پێكهاته و به‌رواری دروستكردن و به‌رهه‌مهێنان و
به‌سه‌رچونی به‌پێی ستانداری عێراقی و جیهان له لێبڵێكدا له‌سه‌ر ئه‌و ده‌فره‌ی تێیدایه،
خرابێته رو.
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا
له دایكان و باوكان ده‌كات، به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه ئاگاداری ئه‌و خواردن و
خواردنه‌وانه‌بن منداڵه‌كانیان له دوكانی گه‌ڕه‌ك و بازاڕه‌كان ده‌یانكڕن، له‌كاتی
هه‌بونی گومان له‌سه‌ر خوارده‌مه‌نیه‌ك له‌رێی ژماره مۆبایلی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧) لیژنه‌كانی
قائیمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی
سلێمانی ته‌واوی شه‌ربه‌ت و شیرنی و بنێشته‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی
روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.