کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی، دەستیکردووە بە کاراکردنی ئاپی (یۆر فۆن)کە بەهۆیەوە دەتوانیت ئاپەکانی ناوی مۆبایلەکەت لەسەر لاپتۆپەکەت بکەیتەوە.
سایتی ئینگادیجێتی تەکنەلۆجی بڵاویکردووەتەوە، ئەم خزمەتگوزارییە لەسەر ئەو کۆمپیوتەرانە کارا دەبێت کە بە سیستەمی ویندۆزی ١٠ کاردەکەن.
بڕیارە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا بۆ هەموو بەکارهێنەرانی ویندۆزی ١٠ بەردەست دەبێت.
ئەم ئاپە تەنها لەهەندێک مۆبایلی سامسۆنگ و مایکرۆسۆفت بەردەست دەبێت.