رۆژانە
٥٠ بۆ ۱٠٠
تاڵ لە قژ دەکەوێت بەبێ ئەوی هەست بە تەنک بونی قژ بکرێت لەبەر ئەوەی قژی تازە لە
جێ گەشە دەکات
بەڵام هەر کاتێک لەو رێژەییە زیاتر قژ بکەوێت ئەوە قژ
روتانەوەیە.
هۆکارەکانی قژ رووتانەوە:_
هۆکاری خێزانی
هۆکاری خێزانی لە ژنان و پیاوانیشدا روودەدات لە
پیاواندا لەبەشی پێشەوەی سەر قژ روتانەوە دەست پێدەکات لەگەل تەمەندا
کەچەلی روودەدات،بەڵام لە ژناندا
دەبێتە تە نک بونی قژ لە تەوقی سەریاندا.
هوڕمۆنات
گۆرانی هۆرمۆن لەکاتی دووگیانی منداڵ بوون و
لێچونەوەی سوڕی مانگانە یان کێشەی
غودەی دەرەقی.
دابەزینی کێش زۆر لە
ماوەیکی کورت بەهۆی نەخواردنی تەندروست کە دەبێتە هۆی کەمی پرۆتین و ئاسن و
ڤیتامینات دەبێتە هۆی قژ روتانەوە
وەرگرتنی چارەسەری
نەخۆشەکانی دڵ و پەستانی خۆین و جومگە و شێرپەنجە و هەندێ نەخۆشی درێژ خایەن.
وەرگرتنی
چارەسەر بە تیشک بۆ نەخۆشی شێرپەنجە دەبێتە هۆی روتانەوەی قژ.
دڵە راوکێ و هیلاکی و
ترسێکی زۆر یان دوای وەرگرتنی بەنج و نەشتەگەری
راکێشان
و توند بەستنی قژ و بەکارهێنانی زۆر ئوتو هەندێک ئامێر بۆ خاوکردنەوە و لولکردنی
قژ
کەم خوێنی و کەمی مادەی
ئاسن و ڤیتامینات دەبێتە قژ روتانەوە
چارەسەرکردنی:_
چارەسەری
بە پێی هۆکارەکەی
خواردنی سپێناخ و گێزەر و
برۆکلی و بیبەری سەوز و گوێز و هێلکە و شوڤان و ماست و گولەبەروژە گۆشت
بەکارهێنانی
هەندێک سپراو شامپۆی بەهێز کردنی قژ.
بەکارهێنانی
ڤیتامینات بۆ بەهێز کردنی قژ و حەبی دژە ئەندرۆجین بۆ ئەو ژنانەی رێژەی ئەندرۆجین
یان زۆرە
بەکارهێنان پلازما
سەرچاوە/ د.ئاشتی ئەحمەد سەعید
بەرزنجی
پسپۆری/ پێست و جوانکاری