قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی فێڵكردن
له هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی
قائیمقامیه‌تی سلێمانی دووكانێكی گۆشتفرۆشتن داده‌خات.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌تی
سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی فێڵكردن له هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به نرخی
گۆشتی فرێش، لیژنه‌كه دووكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) له گه‌ڕه‌كی كانی
بای شاری سلێمانی داده‌خات.
روونیشیکردووەتەوە، له‌كانی سه‌ردانی لیژنه‌كه
بۆ دوكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆرشتی به‌ستودا
گیراوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه به‌نرخی گشتی فرێش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا
ساغی بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له فێڵی بازرگانی و یاسا رێكاری خۆیی بۆ ئه‌نجامده‌رانی
دیاریكردووه.
جەختیسێکردووەتەوە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی
دووكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری
یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.