دوای
بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سوتانی سنەوبەرەکانی راپەرین – تاسڵوجە، لە سۆشیال میدیا و
چەند سایتێکدا، شارەوانی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت، ڤیدیۆی ئاگرکەوتنەوە لە سنەوبەرەکانی
تاسڵوجە کۆنە.
ئەمڕۆ شەممە،
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا ئاکۆ عولی جێگرى سەرۆکی شارەوانى سلێمانی رایگەیاند،
ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەى کە بڵاوکراونەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کۆنە و ئەو ئاگرە
لەئێستادا نەکەوتووەتەوە و سێ مانگ پێش ئێستا بووە و ئاگرەکە لە فەرماندەیی کەوتوەتەوە
و بەهۆى رەشەباوە تەشەنەى کردووە.
هاوکات فەرەیدون
حەمە حەمە ئەمین بەڕێوەبەرى شارەوانى تاسڵوجە رایگەیاند، لە ماوەى چەند رۆژى
رابردودا هیچ ئاگرێک لەو سنورە نەکەوتووەتەوە و ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە کۆنە و تائێستاش
هۆکارى کەوتنەوەکەى نادیارە.
ئاشکراشیکرد، سەرجەمى
زەوییەکان بە دڵنیاییەوە دەکرێن بە پڕۆژە، بەڵام ئەو پڕۆژەیەى ئێستا گومانى لەسەر
هیچ پەیوەندى نییە بە ئاگرەکەوە و لەنێوان ئەو شریتە سەوزاییەى کە سنەوربەرەکانە لەگەڵ
ئەو زەوییەى بۆ پڕۆژە تەرخانکراوە شەقامێکى (٢٠) مەتریى هەیە.
دەشڵێت، "بوونى
ئەم شەقامە رێگرە لەوەى ئەو شریتە سەوزاییە ببەسترێتەوە بە هەر زەوییەکى دیکەوە".