Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دوایین زانیاری لەبارەی ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغداد بۆ هەرێم

ئابوری

19/09/2020

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات، ئەم هەفتەیە بەغداد ٣٢٠ ملیار دینار رەوانەی هەرێم بکات.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە هەرکاتێک بەغداد پارەی بۆ هەرێم ناردبێت هاوکات بووە لەگەڵ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرەکانی خۆی.

روونیشیکردووەتەوە، ئەم هەفتەیە بەغداد دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی دەکات، بۆیە پێشبینی دەکەم هاوکات بڕی ٣٢٠ ملیار دیناری ئەم مانگەش بۆ هەرێم بنێرێت.

بڕیارە تا ئەنجامدانی رێککەوتنی کۆتایی و پەسەند کردنی پرۆژە یاسای بودجە، مانگانە بەغداد بڕی ٣٢٠ ملیار دینار رەوانەی هەرێم بکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP