سبەینێ گەڕەكێكی سلێمانی بێ كارەبا دەبێت

کوردستان 19/09/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: سبەینێ یەكشەممە ٢٠-٩-٢٠٢٠ بەستنی پێوەری زیرەك لە گەڕەكی گەڕەكی (مەجید بەگ‌) ماڵەكانی پشت زیلە سوتاوكە دەكەونە سەر فیدەری (٦۳) دەبەسترێت و بەو هۆیەشەوە ئەو گەرەكە لە كاتژمێر (٧ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت‌.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە:. ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (مەجید بەگ‌) ماڵەكانی پشت زیلە سوتاوكە دەكەونە سەر فیدەری (٦۳) رۆژی یەكشە‌ممە (٢٠/٩/٢٠٢٠) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت، بۆیە لە كاتژمێر (٧ ی بەیانی تا ١٢ ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئاگاداریشیان دەكەینەوە كە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە وئاگاداریشیان دەكەینەوە كە لە پێناو پاراستنی ئامێرەكارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە ."

جێگەی ئاماژەیە بەستنی پیوەری زیرەك لە شاری سلێمانی بەشیوەیەكی خێرا بەرێوە دەچێت و پرۆژەكەش لەپێناو نەهێشتنی سەرپێچیەكانی سەر تۆری كارەبایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا