سه‌باح هه‌ورامی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی
چوار هه‌فته‌ی رابردوودا ٩١١ توشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، كۆی گشتی چاكبوانیش
گه‌یشتوه‌ته حه‌وت هه‌زار و ٢١ كه‌س.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا
سه‌باح هه‌ورامی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی رابردودا ٩١١ كه‌س كه هه‌ڵگری
ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌شیان په‌ڕاندووه، كۆی گشتی
چاكبووانیش له ١٣ی (حوزه‌یران/٥)ی ئه‌مساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ حه‌وت هه‌زار و ٢١ كه‌س
چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی دواین
ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌رێم، كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی
كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته ٤٠ هه‌زار و ٥٥٨ توشبو، له‌نێویاندا هه‌زار
و ٤٩٥ مردن هه‌یه، ٢٥ هه‌زار و ٧٩٧ كه‌سیش
كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه.
بەپێی دواین
ئاماری وەزارەتی تەندروستی كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان
گه‌یشتوه‌ته ٤٠ هه‌زار و ٥٥٨ توشبوو، له‌نێویاندا هه‌زار و ٤٩٥ مردن هه‌یه، ٢٥
هه‌زار و ٧٩٧ كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه
بوون چاكبونه‌ته‌وه.