ئێوارەی ئەمڕۆ لەمەراسیمێكدا له ناوهندی
رۆشنگهریی چاودێر كتێبە نوێیەكەی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و
بەرژەوەندییەكانی یەكێتی بڵاوكرایهوه.
مهلا بهختیار سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی
قسەکانی و ئەو کاردانەوانەی کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبوویەوە رایگەیاند،
"لەکاتی بڵاوبوونەوەی بەرنامەکەم و باسکردنی هەندێک لەو رووداوانەی کە لە کتێبەکەمدا
باسم کردووە، کارێکیان کرد لە سۆشیاڵ میدیا بەڕاستی بۆگەنی کردووە، دەبێت کە
کۆمپیوتەرەکانتان کردەوە دەست بەلوتانەوە بگرن".
ئەوەشی خستەڕوو، "بەڕاستی هیوادارم کە
هەڵسەنگاندنی کتێبەکەم لەسەر ئەساسی زانستی بێت و تکا لە گۆڕان دەکەم بۆ وەڵامدانەوە
هەندێک کۆنە جاش نەهێنێت لەسەر سۆسیاڵ میدیا وەڵامی کتێبەکەی من بداتەوە".
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "من دەستخۆشی
لە گۆڕان دەکەم کە بەراستی لەم چەند رۆژەدا بیستوومە لیژنەیەکیان دروستکردووە بۆ
وەڵامدانەوەی قسەکانی من بەڕاستی لێرەوە دەستخۆشیان لێدەکەم، بەڵام قسەم لەسەر
قسەکانی دیکە نیە کە دەکرێت و هەرچی دەوترێت بە بێ بەڵگە و هیچ بەڵگەنامەیەکی
زانستی قسە دەخەنە سۆشیاڵ میدیاوە".
مهلا بهختیار ووتیشی، "دوای
بڵاوکردنەوەی کتێبەکەم لەبری وەڵامدانەوەی زانستی، کار گەیشتووەتە ئەوەی ژمارەی
خێزانەکەمیان بڵاوکردووەتەوە".
له وتارێكدا مهلا بهختیار رایگهیاند
"سهیره ئهوانهی راستی دهشارنهوه ستایش دهكرێن و ئهوانهش راستی دهردهخهن،
هێرشیان دهكرێتهسهر، وتیشی
پێم دەڵێن، "بۆچی تا کاک نەوشیروان مابوو، نەیدەوێرا قسە بکات؟ کاک نەوشیروان
کێ بووە تا نەوێرین قسە بکەین، تەنها بەرامبەر دیکتاتۆر ناتوانرێت قسە بکرێت."
کتێبەکەی مەلا بەختیار لە ٤٦٥لاپەڕەی
نووسینە و زیاتر لە ٢٠٠ بەڵگەنامە و دۆکۆمێنتیشی تێدایە، لەو کتێبەدا تیشک دەخاتە
سەر چەند رووداوێکی مێژوویی ژیانی سیاسیی خۆی، دواتریش چوونە نێو یەکێتی.
ئەمە لەکاتێکدایە، مەلا بەختیار قەڵەمی
خستووەتە سەر چەند رووداوێک کە گوتن و نووسینەوەیان ئاسان نییە، بەڵام خۆی دەڵێت
"دەبوو ئەو رووداوانە بۆ مێژوو بنووسم، چونکە نازانم کەی دەکوژرێم".
مەلا بەختیار لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ
تەلەڤزیۆنی رووداو، وردەکاریی کتێبەکەی باسکرد و دەڵێت، "لە زۆر کەس و رووداو
چاوپۆشی کردووە و هەندێکی هەڵگرتووە بۆ کتێبی بیرەوەرییەکانی، کە لە داهاتوودا
دەینووسێت".
ئەمە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کتێبەکەی مەلا
بەختیار بووە جێگەی باسی بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و هەر
ئەمڕۆش ژووریی یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان رایانگەیاند، "لەسەر ئەو قسانەی مەلا
بەختیار لە کتێبەکەیدا لەسەر نەوشیروان مستەفا نوسیویەتی داوایی یاسایی لەسەر
تۆمار دەکەین".