گەشتکردن لە بەرپرسێکی دیکەی عێراقی قەدەغە دەکرێت

عێراق 20/09/2020

Alternate Text

بە بڕیاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری گەشتکرن لە جەمیل شەمەری قەدەغە دەکرێت.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری قەدەغکردنی چونە دەرەوە لە عێراق بۆ فەریق جەمیل شەمەری، ئەفسەری پلە باڵای سوپای عێراق دەرکردووە.

بڕیارەکەی مستەفا کازمی دێت، کە خەڵکی شارۆچکەی ناسرییە داوایان کردبوو ئەو بەرپرسە بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران دەستگیربکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەو بەرپرسە بە مۆڵەتێکی نەخۆشی خەیاڵی داوای وەرگرتنی مۆڵەتی کردووە بۆ سەردانی نەخۆشخانە لە دەرەوەی عێراق.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا