ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جارێکی دیکە بڕیاری سزاکانی سەر ئێرانی گەڕاندەوە و هۆشداریشیدا لەجێبەجێنەکردنی سزاکان.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، سزاکانی سەر ئێرانیان دووبارە گەڕاندووەتەوە، پێویستە لەسەر نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەندام پابەند بن بە جێبەجێکردنیەوە.
روونیشیکردووەتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا چەند رێوشوێنێک بڵاودەکرێنەوە، کە رێگەکانی جێبەجێکردنی سزاکان ئاسان دەکەن و سزای سەرپێچیکارانیش دەدات.
ئاشکراشی کرد، سزاکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن، تا مل بۆ رێککەوتنێکی گشتگیر دەدات و واز لە دروستکردنی پشێوی و توندوتیژی دەهێنێت.