یەکێتی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا یەكێک لە یاسا دیارەکانی خۆی بگۆڕێت، کە رێگەی بە یاریزانان نەدەدا کە هەڵبژاردەی خۆیان بگۆڕن.
سایتی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، یاریزانی بە رەچەڵەک مەغریبی و هەڵگری رەگەزنامەی ئیسپانی منیر حەدادی، پێشتر یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە، بەڵام بەهۆی یاسایەکی یەکێتی تۆپی پێی جیهانەوە نەیتوانیوە، یاری بۆ هەڵبژاردەی مەغریب بکات بۆیە داوایەکی بەرزکردووەتەو و داوایکردووە کار ئاسانی بۆ بکرێت.
لەدوای ئەو داوایەی حەداد، فیفا بڕیاریداوە، یاسا کۆنەکەی کارپێنەکات و رێگە بە یاریزانان بدات هەڵبژاردەکانیان بگۆڕن، بەڵام ئەوەش بە پێی چەند مەرجێک.
بە گوێرەی یاسا نوێیەکی فیفا، مەرجە ئەو یاریزانەی داوای گۆڕینی هەڵبژاردەی دەکات، پێشتر لە سێ یاری نێودەوڵەتی هەڵبژاردە کۆنەکەی بەشداری نەکردبێت.
ئامانجی فیفا لە بڕیارەکەی پێدانی دەرفەتە بەو هەڵبژاردانەی لاوازن تا لە رێگەی گۆڕینی هەڵبژاردەی یاریزانانەوە، خۆیان بەهێز بکەن.