بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،
سبەینێ دووشەممە ٢١-٩-٢٠٢٠ بەستنی پێوەری زیرەك لە گەڕەكی گەڕەكی (مەجید بەگ) ماڵەکانی
سه‌روو فلكه‌ى شوانه‌كه بۆ سه‌ره‌وە دەكەونە سەر فیدەری (٦٤) دەبەسترێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە،
ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (مەجید بەگ) ماڵەکانی سه‌روو فلكه‌ى شوانه‌كه بۆ سه‌ره‌وه
كه دەكەونە سەر فیدەری (٦٤) رۆژی دووشە‌ممه٢١-٩-٢٠٢٠ پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان
بۆ ده‌به‌سترێت، بۆیە له كاتژمێر (٧ ی به‌یانی تا ١٢ ی نیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت،
ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان
ئاماژەی بەوەشكرد، ئاگاداریشیان دەكەینەوە كە بەستنی
پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر
حكومەتە وئاگاداریشیان دەكەینەوە كە لە پێناو پاراستنی ئامێرەكارەباییەكان ئێوارە
پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر
لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە ."
جێگەی ئاماژەیە بەستنی پیوەری زیرەك لە شاری سلێمانی
بەشیوەیەكی خێرا بەرێوە دەچێت و پرۆژەكەش لەپێناو نەهێشتنی سەرپێچیەكانی سەر تۆری
كارەبایە.