بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان، سەردانی شاری بەغداد بکات بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ستراتیژیەتی بودجەی گشتی.
پەروین نوری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە سبەی دووشەممە لیژنەی باڵای ستراتیژیەتی بودجە، لە شاری بەغداد بە سەرۆکایەتی عەلی عەلاوی وەزیریی دارایی کۆببێتەوە وشاندی هەرێمیش بەشدار بێت تێیدا.
روونیشیکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ستراتیژی بودجەی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو، تاووتوێ دەکرێت.
ئاشکراشی کرد، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتون لە زاگرۆس فەتاح، بریكاری وەزارەتی پلادانان، پەروین نوری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغداد دەکەن.