قائیمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی تەزویرکردنی
مۆری سەربڕخانە و فێڵکردن لە هاوڵاتیان، لهلایهن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی
سلێمانی دوكانێكی گۆشتفرۆشتن دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی دوی قائیمقامیەتی
سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی ساختەکردنی مۆری سەربڕخانەی سلێمانی و بەکارهێنانی
بۆ مۆرکردنی گۆشتی ئاژەڵی نەپشکنراو، لیژنەکانی قائیمقامیەت دوکانی گۆشتفرۆشی (محەمەد
حاجی عومەر) لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی دادەخات.
وتیشی، لەگەڵ ئەوەی ساختەکردنی مۆری حکومەت
تاوانێکی گەورەیە، خاوەنی گۆشتفرۆشی (محەمەد حاجی عومەر) مۆرەکەی بۆ خەڵەتاندنی کڕیارەکان
و فێڵی بازرگانی بەکارهێناوە، یاساش رێگری له فێڵی بازرگانی كردوه.
رونیکردەوە، ئهو گۆشتهی دوكانی گۆشتفرۆشهكان
بەهاوڵاتیانی دهفرۆشن، پێشتر لەلایەن ڤێتێرنەری سلێمانییەوە پشکنین بۆ ئاژهڵهكه
و دواتر بۆ گۆشتهكه ئەنجام دهدرێت و له دوای دڵنیابونهوه نەبونی زیان بۆسەرتەندوستی
هاوڵاتیان گۆشتهكه مۆر دهكرێت و دهخرێته بازاڕهوه.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی
دوکانی گۆشتفرۆشتنی (محەمەد حاجی عومەر) دادەخرێت و گۆشتەکە رەوانەی ڤێتێرنەری دەکرێت
بۆلەناوبردن ههروهها خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.