گەنجێکی روسی بەهۆی نەخۆشییەکی
دەگمەنەوە جەستەی لە گەشە وەستاوە و وەک
مێردمنداڵێک دەردەکەوێت.
دێنیس فاشۆرین، تەمەن ٣٢ ساڵ، لەتەمەنی
منداڵییەوە توشی کێشەیەک بووە لە هۆرمۆنی گەشەی و گەشەی وەستاوە.
یەکێک لەو کێشانەی دێنیس رووبەڕووی دەبێتەوە،
جیاوازیەتی لەنێوان تەمەنی راستەقینەی و ئەو روخسارەی پێوەی دەردەکەوێت وەک
مێردمنداڵێکە.
دێنیس، باسی لەوەکردووە، چەندین جار لەکاتی
ئۆتۆمبێل لێخوڕین وەستاندوویانە وایانزانیوە منداڵە ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت.