بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە لە ٢٢ی ئەم مانگەوە كامێراكانی چاودێری
تیژڕەوی لە سەر شەقامەكان دادەنرێن.
لە راگەیەنراوێكدا
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، "ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتیان دەكەینەوە
كە له ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ٩ی ٢٠٢٠ەوە كامێراكانی چاودێری تیژڕەوی لە سەر شەقامەكان
دادەنرێن بە مەبەستی پابەندكردنی شۆفێران بە خێرایی دیاری كراوی شەقامەكان و كەمكردنەوەی
تیژڕەوی و رووداوەكانی هاتوچۆ".
بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی گەرمیان، داوا لە فێران دەكات ئاگاداربن و پابەندی خێرایی دیاری كراوی شەقامەكان
بن.