ترەمپ لەبارەی تیک تۆکەوە بڕیاریدا

تەکنەلۆژیا 20/09/2020

Alternate Text

لەدوای رێککەوتنی کۆمپانیای تیک تۆک لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دووبارە رێگە بە کارکردنەوەی دەدەن لەناو وڵاتەکەیان.

 

رۆژنامەی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای تیک تۆک رێکەوتنێکی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئۆراکڵ و ولمارتی ئەمریکی بەستووە.

ئاشکراشی کردووە، لە دوای رێکەوتنەکە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، کێشەکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکە چارەسەربووە و  ئێستا دەتوانن لە وڵاتەکەیان کار بکەن.

تا ئێستا تیک تۆک یەک ملیۆن بەکارهێنەری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیە، پێشتر ترەمپ کۆمپانیاکەی بە ئاشکراکردنی زانیاری بەکارهێنەرانی تۆمەتبارکردبوو و کارکردنی لە وڵاتەکەی راگرت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا