وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت تا ئێستا
لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە ٢٥٣هەزار و ٥٩١کەس چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری
رابردوودا سێ هەزار و ٤٣٨حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
روونیشیکردووەتەوە، چوار هەزار و ٥٢کەسیش لە نەخۆشییەکە
چاکبوونەتەوە، ٦٤کەسیش بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم
ڤایرۆسە ٢٥٣هەزار و ٥٩١کەس چاکبوونەتەوە و ٨هەزار و ٥٥٥کەسیش گیانیان لە دەستداوە.