به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك رونكردنه‌وه‌ی
له‌باره‌ی ده‌نگۆی "مردنی ژماره‌یه‌ك توشبوی كۆرۆنا به‌ده‌رزی" بڵاوكرده‌وه
و رایگه‌یاند، ده‌رزی "دكسامیتازۆن" له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی
په‌سه‌ندكراوه و بۆ ئه‌و توشبوانه به‌كارده‌هێندرێت كه دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگره.
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند، له‌تۆڕه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه ده‌كرێت كه ده‌رزیه‌ك بۆ ژماره‌یه‌ك توشبوی كۆرۆنا
به‌كارهێندراوه و بوه‌ته هۆكاری مردنیان، به‌ڵام ئه‌و قسانه دورن له ڕاستیه‌وه،
بۆ چاره‌سه‌ری توشبوانی كۆرۆنا پشت به پرۆتۆكۆلی جیهانی ده‌به‌سترێت و هه‌ر ده‌رمانێك
پرۆتۆكۆلی نه‌بێت به‌كارناهێندرێت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، ده‌رزیه‌كه له‌جۆری "دكسامیتازۆن"ه
و له‌ئێستادا له‌چه‌ندین وڵاتی جیهان به‌كارده‌هێندرێت و له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی
جیهانیشه‌وه په‌سه‌ندكراوه، بۆئه‌و كه‌سانه‌ش زیاتر به‌كارده‌هێندرێت كه دۆخی
ته‌ندروستیان ناجێگیره و ده‌بێته هۆكار بۆ باشبونی دۆخی ته‌ندروستیان.
ته‌ندروستی دهۆك باسی له‌وه‌شكردووه، رێژه‌ی مردنی
توشبوانی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك١.٧٪یه و ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌راورد به ئاماری وڵاتانی
جیهان كه ٣٪یه كه‌متره.
هه‌ر له‌و رونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ته‌ندروستی دهۆك جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه،
تیمه‌كانیان شه‌و و رۆژ به‌رده‌وامن له‌خزمه‌تكردن بۆ كۆنترۆڵكردنی توشبوانی كۆرۆنا
و هیواخوازیشن قسه‌ی نازانستی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاولاتیان دروستنه‌كات.