دوای ئەوەی هەوڵێک هەبوو بۆ ژەهراویکردنی دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتدارانی
ئەمریکا هەوڵیانداوە ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا بکەن کە ئەو کارەی کردووە.
رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکا لە زاری سەرچاوەیەک لە کۆشکی سپییەوە
ئاماژەی بەوەکردووە، کە ژەهرەکە لە چوارچێوەی نامەیەکی نێردراودا بووە و گومان
دەکرێت لە کەنەداوە رەوانە کرابێت.
بەپێی زانیاریەکان دوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسەی
کە ئەو کارەی کردووە دەرکەوتووە کە ناردنی نامەکە لەلایەن ژنیکەوە بووە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە پێشتر دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دەستیانگرت بەسەر
بڕێک ماددەی ژەهراوی کە بۆ سەرۆکی ئەمریکا نێردرابوو.
بڕیارە لەمانگی تەمووز هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەڕێووە بچێت و لە
ئێستادا دۆناڵد ترەمپ و جۆن بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان لە قۆناغی ململانێیەکی
سەختدان، بایدن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپیش بۆ مانەوەی لە
پۆستەکەی و بەردەوامیش لێدوانی دژ بەیەک بڵاودەکەنەوە.