پسپۆرانی بواری تەندروستی شەکر وەک "ژەهرێکی شاراوە" ناودەبەن کەوا دەکات
ئالوودەی ببیت و دواتر زیانی تەندروستی زۆرت بۆ دروست دەکات.
-شەکر وات لێدەکات کە زووتر پیر ببیت: شەکر ڕێگە لە زۆر لە
هۆرمۆنەکانی لەش دەگرێت، هەروەها دەبێتە هۆی دەردانی "توندڕەوە
بەرەڵاکان" کە ئەوانیش تەنۆلکەی ناتەواون کە ئۆکسجینی تاکی تێدایە، کە دەبنە
هۆی خێرابوونی ئۆکساندن و دەرکەوتنی پیربوون.
-ئالوودەبوونێکی توند: شەکر هەشت ئەوەندەی کۆکاین توندتر تووشی
ئالوودەبونت دەکات!!، بۆیە تاکو زیاتر بەکاری بێنیت ویستت بۆی زیاد دەکات تاکو
دەگاتە ڕادەیەکی زیانبەخش بە تەندروستی.
-دەبێتە هۆی زۆربوونی کێش: شەکر بڕێکی زۆر لە گەرمۆکەی تێدایە، بۆیە
بەشێوەیەکی بەرچاو کێش زیاد دەکات، و دەبێتە هۆی قڵەوی، بۆیە گەر دەتەوێت کێشت ڕێک
بخەیت خۆت لە شەکر بە دوور بگرە، و گەر لاوازیت و دەتەوێت کێشت زیاد بکات ئەوا
شەکر بەکار مەهێنە بەهۆی زیانە زۆرەکانی تری.
-وات لێ دەکات کە تێکچوونی مەزاج بیت: خواردنێک کە بڕێکی زۆر لە
شەکری تێدا بێت دەبێتە هۆی زیادبوونی بڕەکەی لە خوێن و سووتاندنی شەکریش دەبێتە
هۆی نزمبوونەوەی، بەهۆی ئەم بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێن هەست و
مەزاجیشت تێک دەچێت.
-وات لێدەکات کە برسیت بێت: ئەم تایبەت مەندییە کێشیشت زیاد دەکات،
چونکە خواردنی شەکر دەبێتە هۆی ئەوەی زوو برسیت بێت و وات لێ دەکات زیاتر بخۆیت و
کێشت زیاد بکات.
-کۆئەندامی بەرگری لاواز دەکات: لاوازی کۆئەندامی بەرگری بەهۆی زۆری
شەکر وات لێ دەکات کە تووشی نەخۆشی ببیت، دەبینین ئالوودەبوانی شەکر تووشی سەرما و
ئەنفلەوەنزا بەشێوەیەکی دووبارە دەبن، هەروەها pHی
خوێن-ڕادەی تفتیەتی- دادەبەزێنێت وا دەکات تووشی شێرپەنجە ببیت.
-هەست کردن بە تێکچوون و ئالۆزی بیرکردنەوە: بەزیاد بوونی شەکر مێشک
هێواشتر دەبێت لە بیرکردنەوە و هەست بە ئاڵۆزی و تێکچوونی بیرکردنەوە دەکەیت.
-خوێیەکان و ڤیتامینی تێدا نیە: هەموو ماددەیەک زیان و سوودی هەیە و
شەکر زیانەکانی لە سوودەکانی زۆرترە، بۆیە تاکو زیاتر شەکر بەکار بێنیت تەندروستیت
باش دەبێت.
-پەیوەندی ڕێژەی شەکر بە ڕێژەی کۆلیسترۆلی بەسوود: توێژینەوەکان دەریان
خستووە ئەوکەسانەی کە شەکر زیاتر بەکار دێنن رێژەیی کۆلیسترۆلی بەسوود لە خوێن
کەمدەکات، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشیەکانی دڵ.
-تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە: بەکارهێنانی شەکر نابێتە هۆی تووشبوون بە
نەخۆشی شەکرە.
-زیانەکانی بۆ منداڵان: پزیشکەکان زۆر تەئکید لەوە دەکەنەوە کە دەبێت
منداڵان بڕێکی مامناوەند لە شەکر بەکاربهێنن، منداڵان لەم تەمەنە ویستیان زۆرە بۆ
بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە شیرینی و شەکر و خواردەمەنیە شیرینەکان، ئەمەش نەک تەنها
دەبێتە هۆی قەڵەوی زیادەڕۆ بەڵکو ئەگەری تووشبوونی لە داهاتوودا زیاد دەکات.