نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵوێستی خۆی لەسەر گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد دەربڕی

کوردستان 20/09/2020

Alternate Text

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق و پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵویستی خۆی راگەیاند.

جێنین هانس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گەشبینە بەو لێک نزیکبوونەوەیەی کە لە نێوان هەرێم و بەغدادا هەیە".

ئەوشی خستەڕوو، "هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ عێراق گرنگی زۆری هەیە، بۆیە پێویستە بەشێوەیەکی پاك و بەبێ دەستێوەردان پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت".

جەختیشیکردەوە، "ئێمه‌ هانی هه‌ردوولا ده‌ده‌ین، بۆ په‌نابردنه‌ به‌ر گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌واوی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، زۆر ئاسووده‌ین بە ئه‌و له‌یه‌كگه‌یشتنه‌ی هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا