سەرژمێری گشتی لە هەرێم ئەنجام دەدریت

کوردستان 20/09/2020

Alternate Text

وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەولێر پێشوازی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق دەکات.

 
ئەمرۆ یەكشەممە دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم پێشوازی كرد لە مەهدی عەلاق ڕاوێژكاری نیشتمانی سەرژمێری لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان.

لەدیدارێك باس لە دواین هەوڵەكان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەعێراق و هەرێم كراوە، وەزیری پلاندانانی هەرێم لەبارەی دیدارەکە رایگەیاند، "پێویستە كار لەسەر ئەوە بکەین کە بتوانرێت سەرژمێریەكی دروست و سەركەوتوو ئەنجامبدرێت".

هاوکات وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بە ئامادەكاری و پێشوازی هەرێم لە پرۆسەی سەرژمێری كردوە كە ئەنجامەكانی بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی بوارە جیاجیان بێت و دوربێت لەتێكەڵبوون بە سیاسی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا