کۆسرەت رەسوڵ: پرشنگ خان یەکێک بوو لە ئازاترین ژنە پێشمەرگەکان

کوردستان 21/09/2020

Alternate Text

کۆسرەت رەسوڵ عەلی، لە پرسەنامەیەکدا کە بە بۆنەی کۆچی دوایی پرشنگ شێخ رەشید هاوسەری، جەعفەر شێخ مستەفا بڵاویکردەوە، رایدەگەیەنێت، یەکێک بووە لە ئازاترین و قارەمانترین ژنە پێشمەرگەکان.

 


‎كۆسرەت ڕەسول عەلی، ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی پرشنگ شێخ رەشید، هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم پرسە نامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی: 

‎برای بەڕێزم: كاك شێخ جەعفەر شێخ مستەفا- جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانی 
‎بەوپەڕی نیگەرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی (پرشنگ) خانی خێزانی جەنابتم بیست، دڵگران و خەمباری كردم.
‎خاتوو پرشنگ كە هەمیشە بۆ ئێمە خوشكێكی گەورە و تێكۆشەر و قارەمان بووە، لە خانەوادەیەكی قارەمان و تێكۆشەر پەروەردە بوو، خوشكە شەهید بوو، ئازار و تاڵاوی دڕندایەتی بەعسی زۆر چەشت، لە شاخ وەك تێكۆشەر و قارەمانێك شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەكان لە سەنگەری بەرەنگاری بەعس بوو، یەكێك بوو لە ئازاترین و قارەمانترین ژنە پێشمەرگەكان، هەمیشە پشت و پەنا و ورەبەخش بوو بۆمان.

‎بەم كۆچەی خوشكی بەڕێزمان خاتوو پرشنگ دڵگران و خەمبار بووم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەموومان بێ، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.


‎كۆسرەت ڕەسول عەلی 
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا