"مام جەلال پرشنگ خانی بە نموونەی ژنی سەلار باس دەکرد"

کوردستان 21/09/2020

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، مام جەلال وەک کەسێکی نزیک و متمانە‌پێكراو مامەڵەی لەگەڵ پرشنگ شێخ رەشید دا دەکرد و بە نمونەی ژنی سەلار باسی دەکرد.

قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بەبۆنەی کۆچی دوایی پرشنگ سێخ رەشید، هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

هەڤاڵی بەڕێز کاک شێخ جەعفەر جێگری سە‌رۆكی ھە‌رێمی كوردستان

هەواڵی ژیانئاوایی خاتوو پڕشنگ رەشید عەبدولکەریمی هاوژینی بەڕێزتان لە دڵەوە خەمباری کردین، بۆ ئەم ماتەمە گەورەیە پرسە و  سەرەخۆشیتان ئاڕاستە‌ دەكەم و بەشداری خەمتانم.

كۆچكردوو، خاتوو پڕشنگ، ژنێکی تێکۆشەر و قوربانیدەری ڕێگای پێشمەرگایەتی بوو، هەموو كات سە‌رۆكمان ھە‌ڤاڵ مام جەلال وەک کەسێکی نزیک و متمانە‌پێكراو مامەڵەی لەگەڵدا دەکرد و بە نمونەی ژنی سەلار باسی دەکرد.

جێگای خاتوو پڕشنگ بەهەشتی بەرین بێت و خوا سەبوری هەموو لایەك بدات و ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت.

إِنَّا لِڵّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعُونَ

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا