کێشەکانی تورکیا لەگەڵ یۆنان و قوبرس دەبرێتە یەکێتی ئەوروپا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 21/09/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ یەكێتیی ئەوروپا گرژییەكانی نێوان توركیا لەگەڵ یۆنان و قوبرس تاوتوێ دەکات و چاوەڕێش دەکرێت بڕیارێک لەبارەی ئەو پرسەوە بدات. 

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ئەیلول، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کۆببنەوە، ناکۆکیەکانی تورکیا لەگەڵ هەریەکە لە یۆنان و قوبرس بەشێکی سەرەکی بێت لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە.

 

چارلس میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا رایگەیاندووە، ئەم کێشەیە تەنها کێشەی یۆنان یان قوبرس نییە، ئەمە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا هەیە، بۆیە بڕیارمان داوە پێکەوە داوای کۆبوونەوەیەکی لووتکە بکەین کە لە رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئەم مانگە، ئەوروپییەکان لە ئاستێکی باڵادا بەشداری دەکەن و گفتوگۆیەکی ستراتیژی ئەنجامدەدەن سەبارەت بەو بەشەی دەریای ناوەڕاست و تورکیا.

تا ئێستا گرژییەكانی نێوان توركیا لەگەڵ یۆنان و قوبرس بەهۆی گەڕانی توركیا بەدوای نەوت و گازدا لە دەریای ناوەڕاست بەردەوامە و توركیا دەیەوێت لەگەڵ یۆنان گفتوگۆ بکات، بەڵام بەبێ ئەوەی مەرجی پێشوەختەی هەبێت هاوکات یۆنانیش دەڵێت، ئەو ناوچەیەی توركیا تێیدا سەرقاڵی گەڕانە بەدوای سەرچاوەی وزەدا سنووری ئاویی یۆنان و قوبرسە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا