"هیچ پەیوەندیەک لە نێوان بەرزی رێژەی چەوری و سەرئێشەدا نییە"

تەندروستی 21/09/2020

Alternate Text

پسپۆڕێکی بواری نەخۆشییەکانی مێشك و دەمار باس لە پەیوەندی بەرزی رێژەی چەورییەکانی خوێن و تووشبوون بە سەرئێشە دەکات و دەڵێت، "هیچ پەیوەندیەک لە نێوان بەرزی رێژەی چەوری و سەرئێشەدا نییە".

ئازاد حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشك و دەمار بڵاویکردۆتەوە، "رۆژانە خەڵکی پرسیاردەکەن لەبارەی بەرزی رێژەی چەورییەکانی خوێن و تووشبوون بە سەرئێشە یان ژانەسەر، دەیانەوێت بزانن ئایا رێژەی چەوری تا چەند پەیوەندی بە سەر ئێشەوە هەیە".

ئەو پسپۆڕە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "ئەوانە دەچن پشکنینی خوێن دەکەن دەڵێن رێژەی چەوریمان زۆرە گوایە ئەو رێژە چەورییە دەبێتەهۆی ژانەسەر، بەڵام لە زانستی پزیشكیدا نەسەلمێندراوە کە کەسێك بەهۆی بەرزی چەورییەکانی خوێن تووشی ژانەسەر ببێت".

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، "ئەوانەی حەبی چەوری بەکاردەهێنن تووشی ژانە سەر دەبن واتا لەوانەیە خودی حەبەکە توشی ژانەسەری بکات نەک بەرزبوونەوی رێژەی چەوری ببێتە هۆی ژانەسەر".

ڕونیشیکردووەتەوە، "پشکنین و چاودێری رێژەی چەوری خوێن شتێکی باشە، بەڵام بەرزی رێژەی چەوری پەیوەندی بە ژانە سەرەوە نیە".

د. ئازاد حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشك و دەمار


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا