ژنێک دوای ئەوەی لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردرا، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردۆتەوە، دوای ئەوەی شەممەی
رابردوو ژنیک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردرا و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە،
لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیاریەکان، ئەو ژنە خەڵکی گوندی "زەنگۆ" سەر بە
شاری سەڵماسە، ناوی "مریەم ئەتمانی"ە، مریەم ئەتمانی دایکی دوو مناڵە.
بەپێی زانیاریەکان مانگی تەمووزی ڕابردوو کێشەی خێزانی کەوتووەتە نێوان
ئەو دوو هاوسەرە.
هاوژینی مریەم ئەتمانی دوای ئاگر تێبەردانی ژنەکەی هەڵهاتووە و تا
ئێستا هێزە ئەمنیەکانی دەستگیریان نەکردووە.