ئەیوب عەلی بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

هەمەرەنگ 21/09/2020

Alternate Text

هونەرمەند و گۆرانیبێژ، ئەیوب عەلی بەرهەمێکی نوێی بەناوی " کۆڵبەر" بڵاوکردەوە.

 

 ئەیوب عەلی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب کلیپە نوێیەکەی بەناوی " کۆڵبەر" بڵاوکردەوە.

ئاواز و تێکستی گۆرانییەکە  لەلایەن  ئەیوب عەلی خۆیەوە دانراوە وبەشێکیشی فۆلکلۆرە،  هاوکات کاری دەرهێنانی دلێر دلاوە بۆ ئەنجامدراوە.

 هونەرمەند ئەیوب عەلی، یەكێكە لە هونەرمەندە دیارەكانی هەرێمی كوردستان، ساڵی 1973 لە سلێمانی لە دایکبووە، ده‌رچوى كۆلێژى ئه‌ندازیارى زانكۆى سه‌لاحه‌دینه‌، نزیکەی 26 ساڵە لە بواری هونەریدا کاردەکات، لەو بوارەدا چەندین ئەلبومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا