بۆ دانانی ستراتیژیەتی بودجە و دانانی بەرنامەی
کاری حکومەت بۆ سێ ساڵی ئایندە وەفدێکی هەرێم لە بەغدادە و ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراقیش دەڵێت،'ئومێد دەکەین کۆبوونەوەکان بمانگەیەنێت بەدانانی بەرنامەی
کاری سێ ساڵی ئایندە".
شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (BMC)راگەیاند، "شاندێکی هەرێم لە بەغدادن بۆ دانانی بەرنامەی کاری ستراتیژیەتی بودجە.
روونیشیکردەوە، کۆبوونەوەکان لە ئەمڕۆوە تا
٢٤مانگ واتە ڕۆژی پێنج شەممە کۆبوونەوەکان
بەردەوامیان دەبێت.
ئاشکراشی کرد، حکومەتی عێراق لە ئێستادا بەرنامەی
کاری بۆ سێ ساڵی ئایندە دادەنیت و هەرێمیش دەیەوێت پشکی خۆی لە بودجەی حکومەتی عێراقی
بچەسپێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەکانی دانانی بەرنامەی کاری ستراتیژیەتی بودجە بۆ سێ ساڵی
ئایندەی عێراق لە شاری بەغداد بە سەرۆکایەتی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ئەنجام دەدرێت.
وەفدێکی هەرێمیش لە دوێنێوە گەیشتوونەتە بەغداد بەمەبەستی بەشداریکردن
تێیدا.