Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکات

کوردستان

21/09/2020

Alternate Text

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری ناردنی ٥٠  ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ  شەش ناوچەی هەرێمی کوردستان دا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی ئەیلول، غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق، بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ كریم حەطاب وەكیل وەزیری نەوت، لە عێراقدا کۆبووینەتەوە و بریاردرا بە هەناردەكردنی (٥٠) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ شەش ناوچە لە هەرێمی كوردستان.

روونیشیکردووەتەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە فەرمانەكەی دەردەچێت بە نرخی حكومی كە دەكاتە (١٥٠) دیناری عیراقی بۆ هەر لیترێك، گەر بەرمیلێكی نەوت (٢١٠) لتر بێت، ئەوە بۆ هەر بەرمیلیك دەكاتە (٣١،٥٠٠) دینار عیراقی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP