وەزیری هەرێم بۆ کاروباری حکومەت لە بەغداد
ئاشکرایکردووە، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك ئاسانكاری دەکات بۆ هاتنی عه‌ره‌بی
هاورده بۆ سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كورد.
ئەمڕۆ دووشەممە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری حکومەت لە بەغداد له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، " پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك
ئاسانكاری دەکات بۆ هاتنی عه‌ره‌بی هاورده بۆ سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كورد،
بۆ ئەوەی زەوی کوردەکان داگیر بکەن".
ئەوەشی ئاشکراکردووە، "بۆ جارێکی دیکە
ئەمڕۆ هەوڵدرا زه‌وی و زاری جووتیارانی كورد له گوندی خه‌رابه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی
سه‌رگه‌ڕان داگیری بکەن، به‌ڵام جووتیارانی كورد رێگریان لێ‌كردن
و دهریانكردن".
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش چەند جارێک
شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدادی
کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی تایبەت، یەکێک لەو بابەتانەش پرسی ناوچە جێناکۆکەکانە
کە لە ئێستادا لە ناوچەکانی کەرکوک و دەورووبەری ململانێ لە نێوان کوردەکان و عەرەبەکاندا
دروستبووە.