محەمەدی حاجی مەحمود: ریفراندۆم تاپۆیەکی رەشە و بە قسەی کەس ناڕوات

کوردستان 21/09/2020

Alternate Text

سکرتێری حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ته‌نها گوندێكیشمان له‌ كوردستان هه‌بێت حه‌قه‌ كارتی ریفراندۆم به‌كاربهێنیین و ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نیین.

محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکادا رایگەیاندووە، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ته‌نها گوندێكیشمان له‌ كوردستان هه‌بێت حه‌قه‌ كارتی ڕیفراندۆم به‌كاربهێنیین و ده‌وڵه‌تی كوردی ڕابگه‌یه‌نیین له‌یه‌ك گوندیشدا بێت لای من گرنگه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ناوچه‌یه‌كمان له‌ده‌ست نیه‌ و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانمان لێ دووره.

ئاشکراشی کردووە، ریفراندۆم، تاپۆیەکی رەشە هه‌ركاتێك بته‌وێت ده‌ریده‌هێنیت و كاری پێ ده‌كه‌یت،  چونكه‌ نه‌كه‌سێك ده‌توانێت له‌ناوی به‌رێت نه‌ به‌قسه‌ی كه‌س ده‌ڕوات.

سکرتێری حیزبی سۆشیالست دیموکراتی کوردستان لە درێژەی وتەکانیشیدا وتی، كه‌ شه‌ڕی داعش ده‌ستی پێكرد له‌ ٢٠١٤ ده‌بوایه‌ ئێمه‌ ئه‌و كاته‌ ڕیفراندۆمان بكردایه‌ ، ئێمه‌ یه‌كێك له‌ هه‌ڵه‌كانمان ئه‌وه‌ بوو خستمانه‌ شه‌ڕی دوای داعش، ئه‌وه‌ خۆی بۆ خۆی شتێك بوو به‌ڵام ئێمه‌ هه‌وڵمان ده‌دا له‌پێش دا حه‌ویجه‌ ئازاد بكه‌ین ئینجا بڕۆین بۆ موسڵ به‌ڵام عێراق ئه‌و كاته‌ بیری له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ موسڵ ئازاد بكرێت و ئینجا هه‌موو هێزه‌كان بێنه‌وه‌ سه‌ر حه‌ویجه‌ و په‌لاماری كه‌ركوك بده‌ن.

باسی لەوەشکرد، لەکاتی خۆیدا واتە لە ٢٥ی ئەیلول، ریفراندۆم بكرایه‌ و نه‌كرایه‌ ئه‌وان په‌لاماری كه‌ركوك و خانه‌قین و دووزخورماتوو و مه‌خموور و عه‌ینزاله‌ و ئه‌و ناوچانه‌یان ده‌دا، واته‌ ئه‌مه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ ڕیفراندۆمه‌ وه‌ نییه.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا