بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،
سبەینێ سێشەممە ٢٢-٩-٢٠٢٠ بەستنی پێوەری زیرەك لە گەڕەکی (مامۆستایان و ماڵەکانی
ده‌وروبه‌رى مزگه‌وتى قازى محەمەد و به‌شێك له‌ماڵه‌كانى سلێمانى تازه به‌رامبه‌ر
هه‌مان مزگه‌وت كه دەكەونە سەر فیدەری (٦٥) دەبەسترێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە،
ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (مامۆستایان) ماڵەکانی ده‌وروبه‌رى مزگه‌وتى قازى محەمەد
و به‌شێك لهمماڵهكانى سلێمانى تازه به‌رامبه‌ر هه‌مان مزگه‌وت كه دەكەونە سەر
فیدەری (٦٥) رۆژی یەکشەممه (٢٢/٩/٢٠٢٠) پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت،
بۆیە له كاتژمێر (٧ ی به‌یانی تا ١٢ ی نیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت، ئه‌وه‌ش له پێناو
سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئاگاداریشیان دەكەینەوە كە بەستنی
پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر
حكومەتە وئاگاداریشیان دەكەینەوە كە لە پێناو پاراستنی ئامێرەكارەباییەكان ئێوارە
پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر
لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە ."
جێگەی ئاماژەیە بەستنی پیوەری زیرەك لە شاری سلێمانی
بەشیوەیەكی خێرا بەرێوە دەچێت و پرۆژەكەش لەپێناو نەهێشتنی سەرپێچیەكانی سەر تۆری
كارەبایە.